ئەمرۆ یەکشەممە وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن حاجی لە تهواوی وڵاتانی جیهانی ئیسلامی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گەیشتونەتە سعوودییه.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە لە پێگەی فەرمی خۆی لە سۆشیال میدیا چەند پۆستێکی بەخێرهاتنی میوانانی ماڵی خودای بۆ ئهنجامدانی فهریزهی حهجی ئهمساڵ بڵاوکردووەتەوە.
وەزارەتەکە بەم دەستەواژەیە سڵاوی لە حاجیان کردووه "بەخێر بێن میوانانی خودا"
وەزارەتی حهج و عومرهی سعوودییه هەروەها لەرێگهی بەرنامەیەکی تایبەت پێشوازی لەو حاجیانە دەکات بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە ڕێگەی دەروازە جیاوازەکانەوە بە خزمەتگوزارییەکی بەرز.
هەروەها وەزارەتی حەج و عومرهی سعوودییه جەختی لەوە کردووەتەوە كە ئەوانەی ئارەزووی بەجێگەیاندنی فهریزەی حەجیان هەیە پێویستە مۆڵەتی حەج وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشداوە: پابەندبوون بە مۆڵەتی حەج یارمەتی زیارەتکاران دەدات بە ئاسانی و ئارامییەوە فەریزەی حەج ئەنجام بدەن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.