ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی ئایاری 2025 له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی (دێڵفی-سلێمانی)،هۆشیار زێباری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: به‌م زووانه كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو شاندی یه‌كێتی و پارتی بۆ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی كاره‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له میانی پێشكه‌شكردنی پانێڵێكدا هۆشیار زێباری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: به‌م زووانه كۆبوونه‌كان له ئاستی باڵا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه بۆ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی كاره‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم.
هۆشیار زێباری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: دۆخه‌كه هه‌ستیاره‌و كات له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نییه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن زوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێكبهێنن.
هۆشیار زێباری راشیگه‌یاند: ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا كراون له نێوان هه‌ردوو شاندی پارتی و یه‌كێتی ئه‌رێنی بوونه و له‌یه‌كترگه‌یشتنی باش هه‌یه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم پێكده‌هێنرێت كه له ئاستی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت.
هه‌ر له میانی پانێڵه‌كه‌داهۆشیار زێباری زیاتر گوتی: كاتێك پێكه‌وه بین به‌هێزتر ده‌توانین خۆمان پیشانی هاوڕێكان و دراوێكانیشمان بده‌ین و پێگه‌یه‌كی باشترمان هه‌بێت له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.