له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی دیداری گفتوگۆی تاران پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/5/18 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبووه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا، پەیوەندیى دوولايه‌نه و چۆنیەتيی پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبه‌شيان له بواره جیاجياكاندا، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا ستايشى پەیوەندییە دێرينه‌كانى نێوان ئێران و هه‌رێمى كوردستانيان كرد و جەختيان لەسەر خواستی دوولايه‌نه بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییه‌كان کردەووە، به شێوه‌يه‌ك خزمەت بە سەقامگیری و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى ئێران و عێراق به هه‌رێمى كوردستانه‌وه بکات.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو. تيايدا داكۆکييان لەسەر گرنگيی گفتوگۆ بۆ دوورخستنه‌ى ناوچه‌كه له كێشه و ئاڵۆزى كرده‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.