ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 18ی ئایار له‌میانی به‌شداری كردنی له دیداری گفتوگۆی تاران، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له والی خۆی له تۆڕی (ئێكس) رایگه‌یاندووه : زۆر خۆشحاڵ بووم كه ئه‌مڕۆ له تاران له‌گه‌ڵ جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود پزشكيان كۆبوومه‌وه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: له‌و دیداره‌دا جه‌ختمان له بره‌ودان به په‌يوه‌نديى دوو لايه‌نه و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاندووه: دوايين پێشهاته‌كان و دۆخى ناوچه‌كه‌مان به‌گشتى تاوتوێ كرد و هاوڕا بووين له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌كاركردنى هه‌مه‌لايه‌نه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.