ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئایار له میانی پێشكه‌شكردنی گوتاری تایبه‌تی خۆی له لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له به‌غدا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگه‌یاند: "بۆ سەرلەنوێ بونیادنانه‌وه‌ی غەززە 20 ملیۆن دۆلار و هەروەها بۆ لوبنانیش 20 ملیۆن دۆلاری دیکە تەرخان دەکەین".
ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌نادۆڵ)ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووه: وه‌كو پیشاندانی پشتگیری بۆ دۆخی غه‌ززه، وڵاتەکەی بۆ سەرلەنوێ بونیادنانی غەززە 20 ملیۆن دۆلار و هەروەها بۆ لوبنانیش 20 ملیۆن دۆلاری دیکە تەرخان دەکات.
لە میانی 34مین لووتکەی کۆمکاری عەرەبی، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق وتارێکی پێشکەش کرد‌و ڕایگەیاند: "داننان بە مافی گەلی فەلەستین، ئاشتی بۆ ناوچەکە بەدی دەهێنێت".
سوودانی، داواشی کرد کە کۆمەڵکوژی لە غەززە و داگیرکاری لە کەناری ڕۆژئاوا کۆتایی پێ بێت و هەرچەشنە سیاسه‌تێكی به‌زۆر گواستنه‌وه‌ش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
لە میانی گوتارەکەیدا سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ سەرلەنوێ بونیادنانی غەززە هه‌موو هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش بكات، له‌و پێناوه‌شدا له‌گه‌ل وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.
هه‌ر له میانی گوتاره‌كه‌یدا سوودانی راشیگه‌یاند: "پێشوازی لە بڕیاری ئەمه‌ریکا بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا ده‌كه‌ین و به‌هیواین ئەوە دەرفەتێک بێ بۆ سەقامگیری و ئاوەدانی ئەو وڵاتە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.