ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئایاری 2025 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران، بۆ مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆڕبه‌ندی دیالۆگی تاران.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئالان ئه‌حمه‌د، له تاران له كاتی رووماڵی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێك گه‌یشتووه‌ته تارانی پایته‌خی ئێران بۆ به‌شداری كردن له چواره‌مین كۆڕبه‌ندی دیالۆگی تاران كه ناوه‌ندی لێكۆلینه‌وه‌ی سیاسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رێكیخستووه .
ئالان ئه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو : 53 وڵات له‌م كۆڕبه‌نده‌دا به‌شدارن و بڕیاره ماوه‌ی دوو رۆژ بخایه‌نێت.
بڕیار وایه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی دوو رۆژی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، چه‌ندین دیدار‌و چاوپێكه‌وتنی هه‌بێت له‌گه‌ل به‌رپرسانی باڵای ئێران و وڵاتانی به‌شدار له كۆڕبه‌نده‌كه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دۆخی ناوچه‌كه گفتوگۆ بكه‌ن .
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئایار بڵاویكردووه‌ته‌وه : بڕیار وایه به‌یانی یه‌كشه‌ممه كۆڕبه‌نده‌كه ده‌ستپێبكات و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له مانی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا تیشک بخاتە سەر دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ داهاتووی ناوچەکە و جه‌خت له هاوبەشی لەسەر بنەمای ڕێزله‌يه‌كگرتن و بەرژەوەندیيە هاوبەشەکان بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.