دوو رۆژە نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 لە بازاڕەکانی کوردستان لە نێوان 640 هەزار دینار بۆ 650 هەزار دینار یاری دەکات و سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێریش دەڵێت، بەهۆی ناجێگیریی نرخی دۆلار چەند رۆژێکە ناتوانین نرخی زێڕی عەیارە 24 دەستنیشان بکەین
رۆژی شەممە 17ـی ئایاری 2025 سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نرخی زێڕی لە کوردستان خستەڕوو و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 650 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 203 دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 142 هەزار و 300 دینار خەمڵێندراوە".
بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 203 دۆلاری ئەمەریکییە.
لەبارەی نرخی ئەمڕۆی زێڕی عەیارە 24 لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، عەبدوڵا ئەکرەم دەڵێت، چەند رۆژێکە بەهۆی ناجێگیریی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی نەمانتوانیوە نرخی زێڕی عەیارە 24 دەستنیشان بکەین.
بۆ رۆژی شەممە 17ـی ئایار، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 22 = 680،000
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 21= 650،000
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 18 = 557،000
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.