Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 16:28

نرخی زێڕ دابەزی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـی ئایاری 2025 عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 149  دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 142 هەزار و 400 دینار خەمڵێندراوە".

بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 142 دۆلاری ئەمەریکییە.

عەبدوڵا ئەکرەم سەبارەت بە دیاری نەکردنی نرخی مسقاڵی زێڕی عەیارە 24 دەڵێت: بەهۆی ناجێگیری نرخی دۆڵاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقە.

لەبارەی نرخی ئەمڕۆی یەک مسقاڵ زێڕ لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:

 

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 = 670،000
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 = 640،000
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 = 548،000

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.