بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان بە گشتی لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.
رۆژی پێنجشەممە 15ـی ئایاری 2025، بەڵێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ئاسمان بە گشتی لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت, لەگەڵ بەردەوامی ناجیگیری کەش بەهۆی بارینی تاوە باران وبروسکەی پچر پچر لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەرێژەی زیاتر لەناوچە شاخاووییەکان, پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت".
کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەی گەرما لە نێوان سێ بۆ شەش پلە نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێسبینی دەکات سبەی هەینی 16ـی ئایاری 2025؛ "ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت".
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان سێ بۆ چوار پلە بەرزبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :33 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.