ئەمرۆ چوارشەممە 14ی ئایاری 2025، نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامە دوا بە دوای رێکەوتنەکەی چین و ئەمریکا.
دوای کۆبوونەوەکەی چین و ئەمریکا بازاری نەوت جارێکیکە بوژایەوە، نرخی نەوت لە ماوەی ڕابردوو گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی بەهۆی ئەو پێناسە گومریگییانەی کە لەسەر ئەمریکا و چین هەبوو.
بێگومان جەنگی ئابووری نێوان چین و ئەمریکا کاریگەری لەسەر نەوت و تەواوی کەرتەکانی دیکەی ئابووری هەبوو، چونکە ئەوان دوو زلهێزەکەی ئابوورین لە جیهاندا و هەموو وڵاتانی ئەوروپا و جیهان توشی ترسی هەڵئاوسانی ئابووری هاتبوون بەهۆی ئەو پێناسە گومرگیانە، ئەمەش وای کردبوو نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دا ببەزێت و خواست لەسەری کەم ببێتەوە، بەڵام دواجار هەردوو زلهێزی ئابووری رێککەوتن و بازاری نەوت رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبووژێتەوە.
سەبارەت بە نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان بەم شێوەیەیە:
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 66 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بە بڕی 63 دۆلار و36 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئابووری ناسان پێبینی دەکەن نرخی نەوت زیاتر هەڵبکشێت و تا کۆتای مانگ بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بڕی 70 دۆلاری ئەمریکی تێ بپەڕێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.