Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 00:52

هەڵوێستی عێراق لەبارەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و چەكدانانی پەكەكە

کوردستان TV
100%

عێراق رایگەیاند كە پێشوازی لە بڕیارەكەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەكات سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوە و چەكدانان و رایدەگەیەنێت كە ئەمە هەنگاوێكی گرینگە بۆ ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەكە بەگشتی.

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هاتووە: كۆماری عێراق پێشوازی لە بڕیای پارتی كرێكارانی كوردستان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوە و وەستاندنی ململانێی چەكداری و دەستبەرداربوونی چەك دەكات، ئەمە بڕیارێكی ئەرێنی و گرینگە بۆ ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەكە.

هەروەها هاتووە: ئەم بڕیارە دەرفەتێكی گرینگە بۆ ئاشتی و كۆتاییهێنان بەو ململانێیانەی دەیان ساڵە لە ناوەچەكە درێژەیان هەیە.

لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژە بەوەشدراوە: بەم بڕیارەی پەكەكە هیچ پاساوێك نامێنێتەوە بۆ مانەوەی هێزە بیانییەكان لەسەر خاكی عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجامەكانی كۆنگرەی 12ی حزبەكەی بڵاو كردەوە كە چەند رۆژێك پێش ئێستا ئەنجامدرابوو، تێیدا هەڵوەشاندنەوەی حزبەكە و كۆتاییهێنان بە خەباتی چەكداری بۆ سەركەوتنی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا راگەیاند وەك ئەوەی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی حزبەكە داوای كردبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.