ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كاتی ئه‌نجامدانی مه‌شقی سه‌ربازیی هێزی ئاسمانی سریلانكا هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی كه‌وته خواره‌وه 12 سه‌رباز بوونه قوربانی.
ئه‌مرۆ هه‌ینی 9ی ئایاری 2025 هێزی ئاسمانی وڵاتی سریلانكا بڵاویكردووه‌ته‌وه: له ئه‌نجامی مه‌شقی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئاسمانی وڵاته‌كه هه‌لیكۆپته‌رێك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه كه چه‌ندین سه‌ربازی تێدا بووه، له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌دا شه‌ش سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌شی تریش بریندار بوونه.
هێزی ئاسمانی وڵاتی سریلانكا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی بووه له كاتی مه‌شقی سه‌ربازیدا و هه‌ر زوو تیمه‌كانی فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی سریلانكا گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و برینداره‌كانیان گه‌یاندووه‌ته‌وه نزیكترین نه‌خۆشخانه‌ی ناوچه‌كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.