ئەمڕۆ پێنجشەممە پڕۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك لە پارێزگای هەڵەبجە دەستی پێ كرد و لە ئێستاوە هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی ئەپڵیكەیشن بكەن و ناوی خۆیان تۆمار بكەن.
وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە "هاووڵاتییانی پارێزگای هەڵەبجە ئاگادار دەکەینەوە بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی کۆبۆنی خۆراک، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ئەپەی خوارەوە بچنە ناو سستمەکە و ناوی خۆیان تۆماربکەن، هەروەها بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی و هەر پرسیار و کێشەیەکیش سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراکی هەڵەبجە بکەن".
بڵاویشی كردۆتەوە "هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە كە لەم قۆناغەدا پێویست بە هیچ بڕە پارەیەک ناکات و بە دووربن لەو کەسانەی بۆ تۆمارکردنی ناوی خێزان بۆ کۆبۆنی خۆراک پارە وەردەگرن".
جەختیشی كردەوە كە سیستمەکە لە هەرێمی کوردستان بە خۆڕاییە و هیچ پارەیەكی تێناچێت، بەڵام هاووڵاتییان پێویستە کارتی نیشتمانیان هەبێت بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لەناو تۆمارکردنەكە.
ئاماژەی بەوەش دا كە بۆ پرۆسەکە ماوەی مانگێگ دیاریكراوە.
ئەمەی خوارەوە لینكی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراكە لە پارێزگای هەڵەبجە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.