Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:06

ئایا رەشكردنی جامی دواوەی ئۆتۆمبێل ئاساییە؟

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كە گوایە رەشكردنی جامی دواوەی ئۆتۆمبێل ئاسایی بێت، بەپێچەوانەوە هەر شوفێرێك ئەم كارە بكات بە 500 هەزار دینار سزا دەدرێت.

لە ئاگادارییەكی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە: لە بەشێك لە تۆڕەكانی سۆشیال میدیا و ئەو دوکانانەی کە کاری جوانکاری ئۆتۆمبیل ئەنجام دەدەن، وا بڵاوکراوەتەوە كە جامی بەردەم شۆفێر و جامی سەر سندووق (جامی دواوە)ی ئۆتۆمبێل ئاساییە ڕەش بکرێت، بەڵام ئەم دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە.

هەروەها هاتووە: رەشكردنی جام قەدەغەیە لەبەر ئەوەی ئاستی بینین کەم دەکاتەوە و پێویستە بەپێی ڕێنماییەکان کاریان بۆ بکرێت.

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا كە سەرجەم مەفرەزە گەڕۆکەکان ئاگادارکراونەتەوە كەوا ئامێری پێوەری ڕێژەی جام ڕەشکردن بەکاربهێنن تا ئەو دیاردەیە بنەبڕ بکرێت.

جەختیشی كردەوە كە هەر شۆفێرێك پێچەوانەی ڕێنماییەکان ئۆتۆمبیلەکەی جام ڕەش بکات، سزا دەدرێت بە بڕی 500 هەزار دینار و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبیلەکەی بۆ ماوەی 3 ڕۆژ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.