لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ئەنوەر حاجی عوسمان کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئایاری 2025 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەنوەر حاجی عوسمان بریکاری پێشووتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرد بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراو قادر حاجی عوسمان-ی برای.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
ئەنوەر حاجی عوسمان بە ناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و هاوخەميی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.