سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نرخی ئەمڕۆی زێڕی لە بازاڕی کوردستان خستەڕوو و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 680 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئایاری 2025 عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 352 دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 142 هەزار دینار خەمڵێندراوە".
بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 352 دۆلاری ئەمەریکییە.
لەبارەی نرخی ئەمڕۆی یەک مسقاڵ زێڕ لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 = 777،000
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 = 712،000
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 = 680،000
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 = 583،000
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.