Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:37

ماکرۆن هەوڵ دەدات سزاکانی ئەوروپا بۆ سەر سووریا کۆتایی پێ بهێنێت

کوردستان TV
100%

ماکرۆن داوا لە یەکێتیی ئەوروپا دەکات سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرن و شەرعیش دەڵێت سزاکان کاریگەریان لەسەر تاکی کۆمەڵگە هەیە و ئەوان قوربانی یەکەمن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئایاری 2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند: داوا لە یەکێتیی ئەورووپا دەکات کۆتایی بە سزاکانی سەر سووریا بهێنێت و داوا لە ئەمریکا دەکات سەقامگیری لە سووریادا مسۆگەر بکات.

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری ڕاگوزەری سووریا، ماکرۆن گوتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەرکی کەمکردنەوەی سزایە ئابوورییەکانی سووریای لەسەر شانە.

ماکرۆن گوتی: بە سەرۆککۆماری ڕاگوزەری سووریام گوت ئەگەر ئەو بەردەوام بێت لەسەر ڕێبازەکەی ئێمەش هەمان شت دەکەین، واتە سەرەتا وردە وردە سزاکانی ئەوروپا هەڵدەگرین.

یەکێتی ئەوروپا هەندێک لە سزاکانی سەر سووریایان هەڵوەشاندبووەوە و هەندێکی دیکەش کە تاک و لایەنەکان دەکەنە ئامانج بڕیارە لە یەکی حوزەیران کۆتایی پێ بێت.

سەبارەت بە گەمارۆکان، شەرع گوتی، "من و سەرۆک ماکرۆن بە درێژی قسەمان لەسەر ئەو پرسە کرد، هەموو کاردانەوەکانی درێژەدان بە سزاکانی بەرامبەر بە سووریا ڕوونکردەوە. ئەو سزایانە بەسەر ڕژێمی پێشوودا سەپێنراون بەهۆی ئەو تاوانانەی کە ئەنجامی داوە، ئەو ڕژێمە کەوتووە پێویستە سزاکانیش لەگەڵ کەوتنی نەمێنێت، ئەو سزایانە کاریگەری لەسەر ئەو هاووڵاتییانە هەیە کە قوربانی دەستی ڕژێمی پێشوو بوون،بۆیە بە گرنگی دەزانم چی دیکە کۆمەڵگەی سووریا چیدی ئازار نەچێژێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.