ئەمشەو چوارشەممە دووكەڵی ڕەش لە كۆشكی سیستین لە كۆشكی پاپای ڤاتیكان كراوەتە دەرەوە، ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت كە پاپای نوێ هەڵنەبژێردراوە.
دوای مردنی پاپا فرانسیس لە تەمەنی 88 ساڵیدا، بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە لە کهنیسهی سیستین و بە بەشداری 135 کەسایەتی باڵای کاسۆلیکی له ئاستی جیهان، پڕۆسەی هەڵبژاردنی پاپای نوێ ئەنجام بدرێت.
دەردانی دووكەڵی رەش لە كەنیسەی سیستین مانای ئەوە دەگەیەنێت كە پڕۆسەی هەڵبژاردن تەواو بووە بەبێ هەڵبژاردنی پاپای نوێ، ئەویش بەهۆی سوتاندنی وەرەقەی دەنگدان دەبێت بە ماددەیەكی كیمیایی.
بەڵام ئەگەر ئەمشەو دووكەڵی سپی لە کهنیسهی سیستین بهاتبایە دەرەوە، مانای ساتێكی مێژوویی دەدا كە ئەویش سەركەوتنی هەڵبژاردنی پاپای نوێیە، كە دووكەڵەكە بەهۆی سوتاندنی وەرەقەی دەنگدان دروست دەبوو بە بەبێ بەكارهێنانی هیچ ماددەیەكی كیمیایی.
رۆژی 21ی مانگی رابردوو، پاپا فرانسیس پاپای حكوومهتی ڤاتیکان بەهۆی تووشبوونی به نهخۆشی شیرپهنجهی سییهكان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی داوایی کرد، بەگوێرەی یاساكانی ڤاتیكان دوای مردنی پاپا دەبێت لە ماوەی 15 بۆ 20 رۆژ پاپای نوێ هەڵبژێردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.