Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 05:32

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی هیندستان کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی هیندستان لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا پاڵپشتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە کارە نوێیەکەیدا بۆ دووپاتکردەوە.

 

رۆژی چوارشەممە 7ـی ئایاری 2025 سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سۆمین باگچی باڵیۆزی نوێی هیندستان لە عێراق کرد".

 

لە راگەیەنراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە؛ "لە کۆبوونەوەکەدا، کە مادان گۆپال، کونسولی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاووتوێ کرا".

 

زیاتر روونکراوەتەوە؛ "مەسرور بارزانی وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە باڵیۆز، پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هیندستان کردەوە و سوپاسی کونسولی گشتیی هیندستانیشی کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی".

 

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا؛ "باڵیۆزی هیندستان ستایشی پرۆسەی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سیستەمی بانکی".

 

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ "سۆمین باگچی ئاماژەیدا کە کار بۆ ئەوە دەکەن گەشتی ڕاستەوخۆی فڕۆکەوانی لەنێوان هەولێر و شارەکانی هیندستان هەبێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.