لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەکان لە نێوان نیو دەلهی و ئیسلامئاباد، پاکستان دەڵێت بۆ گەیاندنی سکاڵا و روونکردنەوەی هێرشەکە، باڵیۆزی هیندستانمان بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کردووە.
رۆژی چوارشەممە 7ـی ئایاری 2025 وەزارەتی دەرەوەی پاکستان رایگەیاند؛ "باڵیۆزی پاکستانمان لە ئیسلامئاباد بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی روونکردنەوە لەسەر هێرشەکەی شەوی رابردوو بدەن".
پاکستان هێرشە ئاسمانییەکەی هیندستان بە "بێ بنەما" وەسف دەکات و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش دەڵێت؛ "هێرشەکان بوونەتە هۆی کوژران و برینداربوونی چەندین هاووڵاتیی مەدەنی کە ژن و منداڵیشیان لەناودایە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ "هێرشی هیندستان پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی پاکستانە و ئەو رەفتارە بێباکانە هەڕەشەیەکی رژدە بۆسەر ئاشتی و ئارامیی ناوچەکەمان".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هیند لە رێگەی مووشەک و فڕۆکەوە نۆ ناوچەی لەناو خاکی پاکستان کردە ئامانج و سوپای پاکستانیش لە راگەیەنراوێکدا ئاماری قوربانییەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ "هێرشەکە 26 کوژراو و 46 برینداری لێکەوتەوە".
هاوکات چەند بەرپرسێکی باڵای سوپای هیندستان بە میدیاکانی ئەو وڵاتەیان راگەیاندووە؛ دوای هێرشەکە سوپای پاکستان لە خاڵی سنووری نێوان پاکستان و هیندستان لە کەشمیر، تەقەی هەڕەمەکییان لە خەڵک کردووە و بەهۆیەوە 10 هاووڵاتی کوژراون و 32 کەسیش بریندار بوون".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.