بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و گەرما دوو پلە بەرزدەبێتەوە.
رۆژی چوارشەممە 7ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ نمە بارانی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات".
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی دەشڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەراوورد بە پلە تۆمارکراوەکانى دوێنێ بەرزدەبێتەوە.
لەبارەی پێشبینییەکان بۆ کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە 8ـی ئایاری 202، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ "سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەهەندێک کات و ناوچەدا نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە لەچاو تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پلەی گەرما لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبن:
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان :33 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.