سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە فرێدریك مێرز كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك راوێژكاری نوێی ئەڵمانیا.
پەیامە پیرۆزباییەكەی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوكراوەتەوە و تێیدا هاتووە "پیرۆزبایی لە فرێدریك مێرز دەكەم بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك راوێژكاری نوێی ئەڵمانیا".
مەسرور بارزانی هەروەها رایگەیاندووە "دڵنیام لەژێر سەركردایەتیتان دەرفەتی نوێ بۆ بەهێزكردنی هاوبەشی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا دێتە ئاراوە".
ئەمڕۆ سێشەممە لە پەرلەمانی ئەڵمانیا پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی راوێژكاری نوێ بەڕێوەچوو، تێیدا فرێدریك مێرز سەرۆکی پارتی یەکێتی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانیا لە گەڕی دووەمی دەنگداندا بە رێژەی 325 دەنگ لە كۆی 630 دەنگ، بە راوێژكاری ئەڵمانیا هەڵبژێردرا.
Congratulations @_FriedrichMerz on your election as the new Chancellor of Germany.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 6, 2025
I’m confident your leadership will open new opportunities to strengthen the partnership between the Kurdistan Region and Germany.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.