دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ سێشەممە بەفەرمی راگرتنی هێرشە ئاسمانییەكانی بۆ سەر یەمەن راگەیاند.
ترەمپ لە لێدوانێكدا گوتی: دوێنێ حوسییەكان رایانگەیاند كە چیتر نایانەوێ شەڕ بكەن ئەمەش هەواڵێكی باشە، بۆیە راستەوخۆ بڕیارمان دا هێرشە ئاسمانییەكان بۆ سەر یەمەن رابگرین.
گوتیشی: لێدوانی حوسییەكان بۆ راگرتنی شەڕ قبووڵ دەكەین و بڕیارمان دا راستەوخۆ هێرشەكان رابگرین.
هەروەها گوتی: حوسییەكان تكایان كرد هێرشەكانی سەریان رابگرین، بەڵێنیشیان دا لای خۆیانەوە ئەوانیش هێرشی سەر كەشتییەكان رابگرن.
سەرۆكی ئەمەریكا جەختیشی كردەوە كە پێش ئەوەی سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن، ڕاگەیاندنێکی زۆر گەورەمان دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.