Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 10:41

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە راوێژكاری نوێی ئەڵمانیا دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە فرێدریك مێرز دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك راوێژكاری نوێی ئەڵمانیا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامە پیرۆزباییەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوكردەوە و رایگەیاند "پیرۆزبایی لە فرێدریك مێرز دەكەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك راوێژكاری كۆماری فیدڕالی ئەڵمانیا و هیوای سەركەوتنی لەم پێگە نوێیەیدا بۆ دەخوازم".

سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەروەها رایگەیاند "هەرێمی كوردستان بەبایەخەوە دەڕوانێتە ئەو هاوبەشییە نزیكەی لەگەڵ ئەڵمانیادا هەیەتی و چاوی لە كاری پێكەوەیی زیاترە".

فرێدریك مێرز سەرۆکی پارتی یەکێتی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ سێشەممە بە دەنگی 325 ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە كۆی 630 دەنگ، بە راوێژكاری ئەڵمانیا هەڵبژێردرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.