Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 15:53

نرخی نەوت بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێك نرخەكەی گەیشتە سەرووی 62 دۆلاری ئەمەریكییەوە.

ئەم ئێوارەیە نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی جۆری برێنت گەیشتە 62.05 دۆلار، دوای ئەوەی شەوی رابردوو نرخەكەی ببووە 60.23 دۆلار.

بەهەمانشێوە نرخی خاوی تێكساسی ئەمەریكیش هەڵكشا و هەر بەرمیلێك نرخەكەی گەیشتە 59.24 دۆلار، شەوی رابردوو نرخەكەی گەیشتبووە 57.13 دۆلار.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.