ئەمڕۆ سێشەممە لە هەندێك لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو بەهای 100 دۆلاری ئەمەریكی بۆ 142 هەزار دیناری عێراقی دابەزی.
ئەمڕۆ ئێوارە لە بەشێك لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو لە شاری بەغدا بەهای 100 دۆلار بۆ كڕین 142 هەزار و 750 دینار بووە، بەهای فرۆشتنیش 144 هەزار و 750 دینار بووە.
بەڵام لە هەردوو بۆڕسەی كیفاح و حارسییە بەهای 100 دۆلار بە 143 هەزار و 800 دینار بووە.
لە شاری هەولێریش بەم ئێوارەیە لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو بەهای 100 دۆلار بۆ كڕین 143 هەزار و 750 دینار بووە، بۆ فرۆشتنیش 143 هەزار و 900 دینار بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.