Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 11:05

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئایاری 2025 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر عەلی قەرەداخی سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان و شاندی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و ئایندەی كورد لە سووریا و پێویستیی پشتبەستنی لایەنەكانی سووریا بە شێوازی ئاشتیانە و دیالۆگ بۆ چارەسەری گرفتەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا هەڵسەنگاندنی ئەرێنی بۆ ویست و هەنگاوەكانی لایەنە سیاسیەكانی توركیا كرا كە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتییانە لە توركیا دەنرێن.

بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری ئەو دیدارە بوون و ڕۆشناییش خرایە سەر هەنگاو و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.