Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 11:04

رووسیا: ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا دەیانەوێت هێرشی سەربازی بکەنە سەرمان

کوردستان TV
100%

شۆیگۆ یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ تۆمەتبار دەکات بەوەی دەیانەوێت هێرشی سەربازی بکەنە سەر رووسیا.

ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئایاری 2025، سێرگی شۆیگۆ سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا لە وتارێکیدا لە ڕۆژنامەی ڕۆسیسکایا گازێتادا ڕایگەیاندووە: ''ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا بەرنامەیان ئامادەکردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕاستەوخۆ لەگەڵ رووسیا''، ئەم هەنگاوەی بە "شەڕانگێزی" ناوبرد.

دوێنێ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژئاوای تۆمەتبار کرد بەوەی هەوڵی توڕەکردنی دەدەن بەمەبەستی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە دژی ئۆکراینا.

ئاماژەی بەوەکرد، پێویست بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی ناکات "هیوادارم لە داهاتوودا پێویستی بەو شتە نەبێت و بتوانین بگەین بە رێککەوتن''.

پوتین دووپاتی کردەوە کە ڕووسیا خاوەنی هێز و ئامرازی پێویستییە بۆ گەیشتن بە هەموو پێداویستییەکانی ئەو شەڕەی کە لە ساڵی 2022 دەستیپێکردووە، بەڵام نایەوێت دڕندە دەربکەوێت و خەڵکی بێتاوانی دیکە بکاتە قوربانی.

پوتین و کاربەدەستانی رووسیا چەندین جار هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییان لە دژی ئۆکراینا و هاوپەیمانەکانی لە کاتی شەڕدا کردووە، بەڵام تۆمەتەکانی خستە پاڵ یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ، و گوتی ئەوان ئیستیفزازمان دەکەن و هەوڵ دەدەن بەڕێی هەڵەماندا ببەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.