Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 11:04

کورد لە کەرکووک پۆستێکی دیکەی وەرگرتەوە

کوردستان TV
100%

کورد لە کەرکووک پۆستێکی وەرگرتەوە کە زیاتر لە 10 ساڵ بوو سڕ کرابوو، نوێنەری جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کەرکووکیش دەڵێت، ئەو پۆستە بە هەوڵی د. شاخەوان عەبدوڵا وەرگیرایەوە.

 

رۆژی سێشەممە 6ـی ئایاری 2025 عەلی عەدنان، نوێنەری د. شاخەوان عەبدوڵا لە کەرکووک بە هەڵۆ جەباری، پەیامنێری کوردستان تیڤی راگەیاند؛ "بە هەوڵی د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پۆستی جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک کە ماوەی 10 ساڵ بوو سڕ کرابوو، درایەوە بە کورد.

 

عەلی عەدنان دەڵێت؛ "بە فەرمانی وەزاری پۆستی جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک درایە د. شاسوار عەلی محەمەد کە پزیشکێکی ناسراوی شاری کەرکووکە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.