ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ کۆبوونەوەی گەڕی چوارەمی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و سەرۆکی ئامریکا گەشبینە بەوەی بە رێگەی دیپلۆماسی دەتوانن بگەن بە ئامانج.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئایاری 2025، ئاژانسی هەواڵی ئەمریکی ئاکسیۆس لە زاری ستیڤ ویتکۆف، نێردەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند: ئەمریکا هەوڵدەدات لە کۆتایی هەفتە وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران دیاری بکات و گەشبینە بەوەی دانوستانەکان بەرەو پێش بچن.
گوتیشی، هیوادارین بە ئاراستەیەکی دروستدا هەنگاو بنێین، ترەمپ دەیەوێت لەرێگەی دیپلۆماسی کێشەکان چارەسەر بکات، ئێمەش هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی خواستەکەی بەدی بهێنین.
شەممەی ڕابردوو ئێران بە بیانوی هۆکاری لوجستیکی عومان کۆبوونەوەکەی رۆمای دواخست، و لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد ئێران لە هەموو کاتێک زیاتر دەیانەوێت رێکبکەون و ئەوان هۆکاری دواخستنەکە نەبوون.
ویتکۆڤ ئاماژەی بەوەدا، دانوستانەکان لەبارەی ئەتۆمی تا ئێستا بە باشی بەڕێوەچووە و پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، هیوادارم دوا گەڕی کۆبوونەوەکان بێت و بگەین بە ئامانج.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیارە لە 13 تا 16ی ئایار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەند کۆبوونەوەیک ئەنجام بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.