سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نرخی ئەمڕۆی زێڕی لە بازاڕی کوردستان خستەڕوو و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 695 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئایاری 2025 عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 366 دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 144 هەزار دینار خەمڵێندراوە".
بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 366 دۆلاری ئەمەریکییە.
لەبارەی نرخی ئەمڕۆی یەک مسقاڵ زێڕ لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24= 788،000
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22= 722،000
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 = 690،000
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18= 590،000
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.