ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا سبەی چوارشەممە لە کۆشکی ئێلیزێ پێشوازی لە ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری راگوزەری سووریا دەکات و گفتوگۆ لەبارەی سەقامگیری ناوچەکە و هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەکەن.
ئەمرۆ سێشەممە 6ی ئایاری 2025، سەرۆکایەتی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن لەکۆشکی ئێلیزێ پێشوازی لە ئەحمەد شەرع دەکات و پشتیوانی فەرەنسا بۆ بنیاتنانی سوریایەکی نوێ و ئازاد و سەقامگیر دووپاتدەکاتەوە کە ڕێز لە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سوریا بگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کۆبوونەوەیە دەکەوێتە چوارچێوەی پابەندبوونی مێژوویی فەرەنسا بە سورییەکان کە ئاواتەخوازن بۆ ئاشتی و دیموکراسی، جەختیشی لەوە کردەوە کە ماکرۆن داواکارییەکانی خۆی لە حکومەتی سوریا دووپاتدەکاتەوە، دیارترینیان سەقامگیری ناوچەکەیە.
لەدوای دەستبەکاربوونی دەسەڵات لە دیمەشق، سەرۆکی سووریا هەوڵی داوە وێنەیەکی دڵنیاکەرەوە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بخاتەڕوو و ڕێز لە ئازادییەکان بگرێت و کەمینەکان بپارێزێت.
شەراع لە ئێستادا هەوڵ دەدات ئەو سزایانە هەڵبگرێت کە لەماوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بەسەر سووریا سەپێنرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.