Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 19:49

سوپای ئیسڕائیل چەند بنكە و بارەگایەكی حوسییەكانی لە یەمەن بۆردومان كرد

کوردستان TV
100%

ئەمشەو دووشەممە سوپای ئیسڕائیل بۆردومانكردنی چەند بنكە و بارەگایەكی حوسییەكانی لە یەمەن راگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەكان 21 كەس لە هێرشەكەدا بریندار بوون.

سوپای ئیسڕائیل لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: ئەمشەو چەند بنكە و بارەگایەكی چەكدارانی ئەنساڕوڵای حوسییەكانمان لە ناوچەی حەدیدیە لە رۆژئاوای یەمەن بۆردومان كرد.

میدیاكانی ئیسڕائیلیش بڵاویان كردەوە: بۆردومانەكە لە رێگەی 30 فڕۆكەی جەنگی ئیسڕائیلییەوە ئەنجامدراون.

لای خۆشییانەوە میدیاكانی سەر بە ئەنساڕوڵا بڵاویان كردۆتەوە، هێرشەكە كراوەتە سەر كارگەیەكی چیمەنتۆ و لە ئەنجامدا 21 كەس بریندار بوون.

هێرشەكەی ئەمشەوی ئیسڕائیل وەك تۆڵەیەك بووە لەبەرامبەر هێرشە مووشەكییەكەی حوسییەكان بۆ سەر فڕۆكەخانەی بن گۆریۆن لە تەلئەبیب.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.