شەپۆڵێكی چڕی خۆڵبارین بەڕێوەیە و زۆربەی پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە، هۆشداری دەدرێتە كەسانی بەساڵاچوو و ئەوانەی نەخۆشی تەنگەنەفەسییان هەیە لە ماڵەكانیان بمێننەوە و تا پێیان دەكرێت نەیەنە دەرەوە.
سادق عەتییە كە شارەزایەكی كەشناسی عێراقییە دەڵێت: شەپۆڵێكی دیكەی خۆڵبارینی توند گەیشتۆتە خاكی عێراق و ئێستا پارێزگاكانی نەینەوا و كەركووك و سەڵاحەدینی گرتۆتەوە.
دەشڵێت: لە چەند كاتژمێری داهاتوودا شەپۆڵە خۆڵبارینەكە دەگاتە بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق.
شارەزاكەی كەشناسی داوای لە بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشی تەنگەنەفەسییان هەیە كرد تا پێیان بكرێت لە ماڵ نەیەنە دەرەوە، هەروەها دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكانیان بەباشی دابخەن.
هەروەها داوای لە شوفێران كرد هەوڵ بدەن رێگاكانی دەرەوە بەكارنەهێنن و پابەندی زیاتری رێنماییەكانی هاتوچۆ بن، بۆ ئەوەی دووربن لە كارەسات و رووداوی هاتوچۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.