نووسینگهی راگهیاندنی پارێزگای ههولێربڵاویكردووهتهوه، سەر لەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە 5.5.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئامادەی دیدارو وۆركشۆپی لێژنەی تەکنیکی باڵای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو، لەسەر دەستپێشخەری بانکی ناوەندی بۆ دامەزراندنی خانە خۆرییەکان .
لەو وۆركشۆپەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندازیارو شارەزانی ئەو بوارە و کۆمپانیاکان تیایدا ئامادەی بوون، ناوەرۆکی دەستپێشخەری بانکی ناوەندی بۆ دامەزراندنی خانە خۆرییەکان خرایە روو، کە بە مەبەستی پاک ڕاگرتنی ژینگە و دابینکردنی کارەبای بەردەوام، قەرزی سەوز، قەرزی درێژخایەن بە هاووڵاتییان دەدات بۆ دانانی سیستەمی وزەی خۆر لە ماڵەکانیاندا، بە جۆرێک هەموو هاووڵاتییەکی ئاسایی دەتوانێت ئەو قەرزە وەربگرێت و ئەو سیستەمە خۆریەی پێ جێبەجێ بکات.
ئهوهش خراوهتهڕوو: پێویستە هاوڵاتیی زەمانەتی هەبێت، تاوەکو رێ و شوێنی یاسایی لەسەر پەیڕەو بکرێ بۆ پێدانی قهرز بۆ دابینكردنی وزهی خۆر، هەر بۆ ئەم مەبەستە چەند سیمینارێک پێشکەش کرا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.