Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 18:12

عێراق.. كەسێكی دیكە بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە كەسێكی دیكە لە عێراق بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا، بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەكە گەیشتە 5 كەس.

ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە لە سەنتەری پارێزگای واسیتە، كچێكی قوتابی زانكۆیە و تەمەن 24 ساڵە، چەند رۆژێك پێش ئێستا تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون ببوو.

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەمە پێنجەمین كەسە بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانلەدەست دەدات.

ژمارەی تووشبووانیش تا ئێستا 27 كەسە وەك ئەوەی وەزارەتی تەندروستی بڵاوی كردۆتەوە.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، هەندێك كات حاڵەتەكان تا رێژەی گیانلەدەستدان بەرز دەبێتەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.