Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 17:05

منداڵێك بەهۆی لێدانی ماتۆڕسكیل گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە زاخۆ لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ و لێدانی ماتۆڕسكیل لە منداڵێك، بەداخەوە منداڵەكە گیانی لەدەست دا.

پۆلیسی زاخۆ لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: كاتژمێر 7ی ئەمڕۆ ئێوارە لە گەڕەكی تلكەبەر لە زاخۆ، ماتۆڕسكیل لە منداڵێكی تەمەنی 7 ساڵانی دا.

منداڵەكە كە ناوی (ع. خ. ع)ـە، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەست دا.

پۆلیس زاخۆ راشیگەیاند كە شوفێری ماتۆڕسكیلەكە دەستبەسەركراوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.