سەرۆكی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت كە خۆی بۆ گەڕی سێیەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا هەڵنابژێرێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ (ئێن بی سی نیوز) گوتی: هیچ نیازێكم نییە خۆم بۆ گەڕی سێیەمی سەرۆكایەتی ئەمەریكا هەڵبژێرم.
گوتیشی: بەو هیوایەم لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا بە باشترین شێوە سەرۆكایەتی ئەمەریكا بكەم، دواتریش ئەركی بەڕێوەبردنی وڵات بدەمە دەست كەسێكی دیكە.
هەروەها گوتی: ئاواتەخوازم سەرۆكی داهاتووی ئەمەریكا بەهەمانشێوە كەسایەتییەكی دیكەی كۆماری بێت، كەسایەتییەكی گەورەبێت و ئەمەركا بەرەو پێشەوە ببات.
هەفتەی رابردووش ترەمپ لە چاوپێكەوتنێكی دیكەدا لەگەڵ گۆڤاری (ئەتلەنتیك) سەبارەت بە ئەگەری خۆهەڵبژاردنەوەی بۆ گەڕی سێیەمی هەڵبژاردنەكان، رایگەیاندبوو كە تا ئێستا بیری لێ نەكردۆتەوە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی بە ئەگەرێكی دووری دانابوو.
ئاماژەی بەوەشدابوو كە ئێستا نەك تەنیا ئەمەریكا، بەڵكو هەموو جیهان بەڕێوەدەبات.
ترەمپ دوای سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا، سەرەتای ئەمساڵ دووەم گەڕی سەرۆكایەتی ئەمەریكای گرتەوە دەست و تا چوار ساڵی دیكە پێشڕەوی وڵاتەكەی دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.