دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە بڕیار وایه ئه‌مرۆ یەکشەممە 4-5-2025 پەخش بكرێت، ڕایگەیاندووه "نازانێت"چۆن پابەندی دەستوور بێت کە بەڵگەنامەیه‌كی یاساییه بۆ هه‌ڵسوڕاندنی كاروباری ئه‌مه‌ریكا.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی (ئه‌سۆشیه‌یتید پرێس ) بڵاویكردووه‌ته‌وه، کاتێک پێشکەشکاری کەناڵی (ئێن بی سی نیوز) پرسیار له دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات کە ئایا پێی وایە پێویستە ڕێز لە دەستوور بگرێت..؟، ترەمپ وەڵامی داوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه: "نازانم" .
لە وەڵامی پرسیارێکی تایبەتی پیشكه‌شكاری كه‌ناڵی (ئێن بی سی نیوز) سەبارەت بەوەی کە ئایا هەردوو هاوڵاتی ئەمه‌ریکی و غەیرە ئەمه‌ریکی مافی ڕێوشوێنی یاسایی‌یان هەیە له ئه‌مه‌ریكا، وەک لە دەستووری ئەمریکادا هاتووە..؟ له وه‌ڵامدا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندووه "من پارێزەر نیم، نازانم"
ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌سۆشیه‌تید پرێس) ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا دۆناڵد تره‌مپ نه‌گوتراوه‌كان بڵێت و به‌رچاو رۆشنی زیاتر بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریكا و جیهان بخاته‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و جیهانی گرتووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.