سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد كە ئەوە وڵاتەكەی بوو رژێمی سووریای رووخاند، بەهەمانشێوە كۆتایی بە حزبوڵا لە لوبنان هێنا.
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل رایگەیاند: ئیسڕائیل لە هەوڵەكانی بۆ گەیشتن بە ئامانجە ستراتیجییەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام دەبێت، بەشێك لە ئۆپەڕاسیۆنە سەربازییەكانمان پلانی درێژخانەیان هەیە.
راشیگەیاند: ئەوە ئیسڕائیل بوو رژێمی سووریای رووخاند، بەهەمانشێوە كۆتایی بە حزبوڵا لە لوبنان هێنا.
سەبارەت بە حوسییەكانی یەمەنیش، سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل گوتی: هێرشەكانمان بۆ سەر حوسییەكان بەردەوام دەبێت، رەنگە لەناوبردنیان تەنیا بە یەك هێرش ناكرێت، بەڵام بۆ ئەوانیش پلانی درێژخایەنی ستراتیژیمان هەیە.
نەتانیاهۆ لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا دووبارە جەختی لەو پلانە كردەوە كە بە جێبەجێكردنیان نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕن.
بۆ كەرتی غەززەش، ئاماژەی بەوە دا كە پلانەكانیان بە چەند قۆناغێك جێبەجێ دەكرێن، ئامانجی سەرەكیشیان سەركەوتنی تەواوەتی و لەناوبردنی تەواوەتی گرووپە چەكدارەكانە، ئازادكردنی بارمتە ئیسڕائیلییەكانیش یەكێكە لەو پلانانەیان.
لە كۆتاییدا جەختی كردەوە كە ئیسڕائیل تا سەركەوتنی كۆتایی دەستبەرداری غەززە نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.