ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پێگه‌ی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌به‌ر پێویستی و گۆرانه‌كانی كه‌شوهه‌وا و هاتنی وه‌رزی هاوین، وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ هه‌ڵده‌ستێت به دابینكردنی 20 ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به ئاگركوژێنه‌وه بۆ به‌رگریی شارستانی ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ش هاتووه: لە چوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیيان، 20 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی مۆدێرن، لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە دابین کران.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی، بە ئامادەبوونی هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و یادگار ئەنوەر فەرەج، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، 20 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی مۆدێرن، بە گوژمەی 2.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ به‌ڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆکان دابین کران.
له‌و باره‌یه‌وه ، هێمن میرانی باسی لە بایەخی خۆپارێزی لە ئاگر و پابەندبوونی هاووڵاتیيان بە دابینکردنی بوتڵی ئاگرکوژێنەوە بۆ ناو ئۆتۆمبێل و ماڵەکانیان کرد.
هەروەها جەختی لە پابەندبوونی سەرمایەدار و خاوەن پرۆژەکان بە ڕێنماییەکانی بەرگریی شارستانی بۆ دروستکردن و ئاواکردنی باڵەخانەکان بە گوێرەی ستانداردی جیهانی کردەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە ئاگرکەوتنەوە بکرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ديوان هه‌روه‌ها باسی لە بایەخی وەزارەتی ناوخۆ بە دابینکردنی ئۆتۆمبێل و ئامێری پێویست و کەلوپەلی ڕزگارکردن و ئاگرکوژاندنەوە کرد بۆ ئەوەی لە حاڵەتی نەخوازراودا سەروماڵ و گیانی هاووڵاتیيان بپارێزن.
لای خۆیەوە، یادگار ئەنوەر فەرەج به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رگریی شارستانی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی وەزیری ناوخۆی کرد بۆ دابینکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە و باسی لەوە کرد: لە ئەمڕۆوە ئۆتۆمبێلەکان دەخرێنە خزمەت هاونیشتمانیيان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.