ئەمڕۆ یەکشەممە دەستەی باڵای حەج و عومرەی حكوومهتی عێراق، کۆمەڵێک ئاگاداری و ڕێنمایی گرنگی بۆ ئەو هاوڵاتییانە بڵاوکردەوە کە بەشداری ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ دەکەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: دەستەکە داوای لە هاوڵاتیان کردووە کە خۆیان بەدوور بگرن لە هەڵگرتنی دروشم و هوتافی سیاسی یان مەزهەبی لە کاتی سەردانی شوێنە پیرۆزەکان، هەروەها ڕێگری دەکرێت لە لەبەرکردنی جلوبەرگ یان هەڵگرتنی وێنە و ئاڵا و هێما سیاسی و مەزهەبییەکان.
دەستەکە لەڕاگەیەندراوەکەدا جەختی لهوهش كردووهتهوه: وێنەگرتنی کەسایەتییە ئایینی و سیاسییەکان لە مزگەوتی حەرەم و مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) به ههموو شێوهیهك قهدهغهیه.
دەستهی باڵای حهج و عومرهی عێراق هۆشداریشی داوە لە بڵاوکردنەوەی بابەتی نادروست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەکارهێنانی ڕێوڕەسمەکانی حەج بۆ مەبەستی سیاسی یان هاندان یان پشتگیریکردن لە هەر لایەن و بزووتنەوەیەک، هەروەك داواشی کردووە کە حاجیان داڵدەی کەسانێک نەدەن یان یارمەتی گواستنەوەیان نەدەن کە مۆڵەتی فەرمی حەجیان نییە لهلایهن حكوومهتی سعوودییهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.