ئه‌مرۆ شه‌ممه 3-5-2025 له شاری سلێمانی كرێكارێكی ته‌مه‌ن 44 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی له باڵه‌خانه‌یه‌ك له كاتی كاركردن ده‌كه‌وێته خواره‌وه شیشێك ده‌چێت به سگیدا و راسته‌وخۆ ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌ی شار و پزیشكانی نه‌خۆشخانه ژیانی له مردنێكی راسته‌قینه رزگار ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ شه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تەندروستیی سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه: بە هه‌وڵی ستافی نەخۆشخانەی شار ئه‌مرۆله هیممه‌تێكی كه‌موێنه‌ی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی شاردا توانرا ژیانی هاوڵاتییه‌كی كرێكاری تەمەن 44 ساڵ، كە شیشێك بە سكیدا چوو بوو لە سنگی هاتبووه دەرەوە لە مردن ڕزگار بكرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: كرێكارێكی تەمەن 44 ساڵ لەكاتی كاركردن لەشاری سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی له باڵه‌خانه‌یه‌ك له كاتی كاركردن ده‌كه‌وێته خواره‌وه بەو هۆیەوە شیشێك بەسكیدا ده‌چێت و لەسنگی دێته دەرەوە و لەكاتی گەیاندنی بۆ بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار هێشتا شیشەكە لەناو جەستەیدا هه‌ر مابوو.
ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "دوای گەیاندنی ئەو كرێكارە بۆ نەخۆشخانەی شار، دەست بەجێ داخیل كرا و بەهەوڵی پزیشكان و کارمەندان و ستافی نەخۆشخانەكە لەڕێگەی نەشتەرگەرییەكی بەپەلەی سەركەوتوو، توانرا شیشەكە لەناوسكی دەربهێنرێت.
راشیگه‌یاندووه: " لەدوای وه‌رگرتنی چارەسەری پێویست لەئێستادا ئه‌و كرێكاره لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و مه‌ترسی مردنی له‌سه‌ر نه‌ماوه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.