Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 21:42

تای خوێنبەربوون گەیشتە پارێزگایەكی دیكەی عێراق

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە یەكەم حاڵەتی تووشبووی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای واسیت تۆمار كرا.

حاڵەتەكە لە شارۆچكەی نوعمانییە لە سنووری پارێزگای واسیت تۆماركراوە و دوای پشكنینە پزیشكییەكان دەركەوتووە كەسەكە هەڵگری ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونە.

تووشبووەكە پیاوێكە و ئێستا لە نەخۆشخانە خەوێنراوە و بارودۆخی تەندروستی جێگیرە.

پێرێ سێشەممە چوار حاڵەتی نوێی تووشبووی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای بەسڕە راگەیەنرابوو.

وەزارەتی تەندروستی عێراق سەرەتای هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 26 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاكانی عێراق تۆماركراون، هەروەها 4 كەسیش بەهۆی نەخۆشییەكە گیانیان لەدەستداوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.