Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 23:18

پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانیی کرێکاراندا دووپاتی کردەوە داکۆکی دەکات لە مافی کرێکاران .

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ئایاری 2025 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبای ئاراستەی تەواوی کرێکارانی جیهان کرد.

 بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
ڕێز و پێزانینێکی زۆرم بۆ ماندووبوون و ئەرک و بەشداریی کارای كرێكارانی كوردستان لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستاندا هەیە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵانی ڕابردوودا، هەوڵی زۆری داوە و کاری کردووە لەپێناو باشترکردنی دۆخی ژیانی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان، لەم ڕووەشەوە، پابەندبوونی خۆمان بە داکۆکیکردن و دابینکردنی مافەکانی کرێکاران لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی و مافە یاساییەکان و باشترکردنی هەلومەرجەکانی کارکردنیان دووپات دەکەینەوە.

ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز بێت و هیوادارم هەمیشە مافەکانیان پارێزراو بێت و تەندروست بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.