Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 22:00

حكوومه‌تی عێراق: فه‌ره‌نسا نوێنه‌رایه‌تی كاره‌كانی ناتۆ له‌ عێراق ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی حكوومه‌تی عێراق ڕایگەیاند، فەرەنسا له‌ مانگی داهاتوودا به‌ فه‌رمی فەرماندەیی نوێنەرایەتی هاوپه‌یمانییه‌تی ناتۆ لە عێراق دەگرێتە ئەستۆ.

 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ی نیسانی 2025 لە بەیاننامەیەکدا كه‌ وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ڕایگەیاندووە: "فەرەنسا لە مانگی ئایاری داهاتوو سەرکردایەتی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق دەگرێتە ئەستۆ و سەرکردایەتی ئەو قۆناغەی داهاتووی  هێزەکانی هاوپەیمانیەتیی ناتۆ لە عیراق دەکات".

سابت محەممەد سەعید عەباس، وەزیری بەرگریی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی بە یاوەری شاندێکی فەرماندە و ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی بەرگریی گەیشتە فەرەنسا و له‌ بابه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی كردنی فه‌ره‌نسا بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌ عێراق ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌.

جێی سه‌ره‌نجه‌، بڕیار وایه‌ فەرەنسا لە مانگی ئایاری ئه‌مساڵ فەرماندەیی نوێنەرایەتی هاوپه‌یمانییه‌تی ناتۆ لە عێراق وەربگرێت، ئەمەش یەکەمجارە فه‌ره‌نسا سەرکردایەتی پرسی ڕاوێژکاری و تواناسازیی هاوپەیمانییەکە بکات لە عێراق .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.