ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كان بۆ چاكسازی كردن له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌ره‌وپێشچوونه‌كان، هه‌ردوو شاندی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و شاندی هاوبه‌شی سه‌ربازیی و دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ش هاتووه : ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/4/30 لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی هاوبەشی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمەریکا، سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای خستنەڕووی دوا هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی، گرنگیی پرۆسەکە و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەمی، دووپات کرایەوە.
سەبارەت بە جێبەجێکردنی قۆناغەکانی داهاتوو، جەخت لە هاوکاری و هاریکاریی هاوبەشی نێوان هەردوولا بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەکە کرایەوە.
دۆخی گشتیی ناوچەکە و پێشهاتەکانی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.