Erbil 31°C ھەینی 23 ئایار 08:54

تەقینەوەیەكی گەورە لە چین رووی دا

کوردستان TV
100%

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە تەقینەوەیەكی گەورە لە ناوچەیەكی نیشتەجێبوون لە هەرێمی شانشی لە باكوری وڵاتی چین رووی دا، تا ئێستا هۆكارەكەی نەزانراوە.

میدیاكانی چین بڵاویان كردەوە: بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان لە تەقینەوەكەدا بەلایەنی كەم 17 كەس بریندار بوون.

هەروەها دووكەڵێكی زۆر لە شوێنی رووداوەكە بەرزبووەتەوە و جام و پەنجەرەی زۆرێك لە باڵەخانەكانی دەوروبەری شكاون و ئۆتۆمبێلێكی زۆریش سوتاون، تا ئێستاش هۆكاری تەقینەوەكە نەزانراوە.

تیمێكی زۆری بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و خەریكی كوژانەوەی ئاگرەكەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.