Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 10:32

دۆناڵد ترەمپ: ئێستا من هەموو جیهان بەڕێوە دەبەم

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا باس لە هەردوو گەڕی سەرۆكایەتی ئەمەریكا دەكات و دەڵێت ئێستا لە گەڕی دووەمدا نەك هەر ئەمەریكا، بەڵكو هەموو جیهان بەڕێوە دەبەم.

ترەمپ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری (ئەتلانتیك) دەڵێت: لە گەڕی یەكەمدا كارە سەرەكییەكانم دوو كار بوون، یەكێكیان سەرۆكایەتی ئەمەریكا بوو و ئەوی تریشیان مانەوەم بوو لە ژیان، چونكە ئەو كات رووبەڕووی چەندین كەسی گەندەڵ بوومەوە، بەڵام ئێستا و لە گەڕی دووەمدا نەك تەنیا سەرۆكایەتی ئەمەریكا، بەڵكو سەرۆكایەتی هەموو جیهان دەكەم.

سەبارەت بە ئەگەری خۆهەڵبژاردنی بۆ گەڕی سێیەمی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، ترەمپ گوتوویەتی: تا ئێستا بیرم لێ نەكردۆتەوە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ئەمە بە كارێكی زەحمەت و قورس دەبینم.

دۆناڵد ترەمپ دوای سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكان، لە سەرەتای ئەمساڵ بۆ جاری دووەم ئەركی سەرۆكایەتی ئەمەریكای گرتەوە دەست، لەم ماوەیەشدا رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆر بووەتەوە بەهۆی بڕیارەكان بەتایبەت بڕیارەكانی رێگریكردن لە كۆچی نایاسایی و بازرگانی و سەپاندنی گومرگ بەسەر وڵاتان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.