Erbil 31°C ھەینی 23 ئایار 08:01

پاکستان: پێشتر زانیاریمان هه‌بوو كه‌ هیندستان به‌نیازی هێرشكردنه‌ بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ی نیسانی 2025، عەتائوڵڵا تارار وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان، ڕایگەیاندووه‌ : زانیاریی ھەواڵگریی متمانەپێکراویان بەدەست گەیشتووە، لەوەی ھیندستان لە میانی 24 بۆ 36 کاتژمێری داھاتوو، ھێرش دەکاتە سەر وڵاتەکەی .

ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌نادۆڵ)ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، عەتائوڵڵا تارار وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان ڕایگەیاندووه‌: زانیاریی ھەواڵگریی متمانەپێکراویان بەدەست گەیشتووە، لەوەی ھیندستان لە میانی 24 بۆ 36 کاتژمێری داھاتوو، ھێرش دەکاتە سەر وڵاتەکەی، بۆیه‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ بارودۆخه‌كه‌ كرد بوو.

عەتائوڵڵا تارار لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەشداوە: ھیندستان ئەو ھێرشەی کە لە ناوچەی پەھالگام ئەنجامدراوە، کردووەتە بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ به‌خۆی بدات ھێرشی سەربازیی بکاتە سەر پاکستان.

جەختی لەوەش کردووەتەوە: ھەر کردەیەکی دوژمنکارانە بکرێتە سەر پاکستان، ئەوا پاکستان به‌ مافی خۆی ده‌زانێت زۆر بەتوندی وەڵام بداتەوە، ھەروەھا ھیندستان بەرپرسیارێتی تەواو لە ھەر دەرئەنجامێکی مەترسیدار لە ناوچەکەدا دەگرێتە ئەستۆ،چونكه‌ خۆی ده‌ستپێشخه‌ری كردووه‌.

گرژییەکانی نێوان ھیندستان و پاکستان دوای ئەو ھێرشە چەکدارییە دروست بوو کە ڕۆژی 22ی ئەم مانگە لە ناوچەی پەھالگامی سەربە ھەرێمی جامو کشمیر (باکوور) کە لەلایەن ھیندستانەوە بەڕێوەدەبرێت روویدا، بەھۆیەوە 26 کەس کوژران و رووداوه‌كه‌ بووه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی نێوان هیندستان و پاكستان.

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.